شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی کارەساتی مرۆیی و سروشتییەوە هۆشداری دەدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، داوا لە شارەوانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەم لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن چونکە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانباری بەڕێوەیە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلە بارانەی کە پێشبینیمانکردووە، داواکارین شارەوانییەکان لە ئێستاوە ئامادەکاریبکەن، چونکە شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی بە لێزمە، هەورەبرووسکەی بەهێز و بارینی تەرزەی قەبارە بچووک بۆ مامناوەند روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

دەشڵێت، لەوانەیە بەهۆی ئەو شەپۆلەوە کارەساتی سروشتی و مرۆیی بکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی دروستبوونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بەهۆی دروستبوونی بارسته هەوری کەڵەکەبووی زەبەلاحی باراناوی، کە بە ‘سوپەرسێڵ’ ناسراوە ئەگەری تاوەبارانی زۆر بەهێز هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار: بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە

بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار رایگەیاند، بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە. خلدون عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار لە کفری رایگەیاند، بەنداوەکەمان ئێستا…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share