میدیا عێراقییەکان: بەهۆی رەشەباوە 10 تاوەری کارەبا داڕماون

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، 10 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین، بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە داڕماون.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەهۆی داڕمانی ئەو تاوەرانەوە، کارەبا لە ژمارەیەک ناوچەی هەردوو پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین پچڕان و کارمەندانی کارەبا دەستیانکردووە بە چاککردنەوەیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا لە ناوچەیەکی نێوان شەرگات و گەیارە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، چوار تاوەری کارەبا داڕماون.

لە ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە، رەشەبایەکی بەهێز هەرێمی کوردستان و باکووری عێراقی گرتووەتەوە و زیانێکیی ماددیی بەرچاوی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکیی نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەبەوە دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی بەهۆی ناکۆکی نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی فەتح بۆ…
Total
0
Share