وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، دووەم و سێیەم لەبارەی ئەنجامی کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ ئاگاداردەکاتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی بازنەی یەکەمی خوێندن (پۆلی یەکەم، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەم)ـی بنەڕەتی (حکومی) دەکەینەوە، لەئێستادا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025، لە ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستمی Android و IOS بەردەست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دایک و باوکان دەتوان لە رێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە، یارمەتیی خوێندکاران بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان.
دەشڵێت، کار لەسەر دوایین نوێبوونەوەی (update) ئەپڵیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بکەن.