بەهۆی یاری چووپەوە پێنج منداڵ برینداربوون

لە گوندی قەرێتاغی نزیک هەولێر بەهۆی هەڵکردنی رەشەبایەکی بەهێزەوە، ژمارەیەک منداڵ لەسەر یارییەکی چووپ کەوتنەخوارەوە و ژمارەیەکیان برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە ئەمشەوەوە بایەکی بەهێز سنووری هەولێری گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە لە گوندی قەرێتاغ رەشەبا چوپێکی خلیسکێنەی منداڵانی هەڵگەڕاندووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک منداڵ کە لەو کاتەدا یارییان کردووە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە پێنج منداڵ برینداربوون، دۆخی تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بە دوو رێگا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم لەگەڵ بەغداد چارەسەردەبێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هەرێمی كوردستان هەمواربكرێتەوە و وەك خۆی رەوانەبكرێت دەتوانرێت زیاتر…
Total
0
Share