لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە ماڵێك لە گەڕەكی بەختیاری كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك بەشێكی جەستەی سووتاوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

وتیشی، “بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك بەشێكی جەستەی سووتاوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی گشتی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدەدات و کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجە و رێکخستنەوەی دارایی…
Total
0
Share