بەهرۆز سالار: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە ستانداردی جیهانی نزیکە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە سلێمانی لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە”.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێستا لە سنووری جوگرافیای سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رێژەی سەوزایی 19% زیاترە کە ئەوەش نزیکە لە ستانداردی جیهانییەوە بەو پێیەی ستاندارد سەرووی 20%ە”.
وتیشی، بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بینای بازرگانی و باڵەخانە و خانووەکان دەبێت لەسەر شۆستەکان نەمام بڕوێنن و لەناو شوێنەکانیشدا دەبێت رێژەی سەوزایی زیاتر بێت لە 20% کە ئەوەیان فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی سەرپەرشتیدەکات، و بەپێچەوانەوە دەبێت لە شوێنی دیکە نەمام بڕوێنن و رێژەی سەوزایی زیادبکەن”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share