کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرمییش نزمدەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک لە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێت”.

دەشڵێت، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک باران و هەورەبروسکە هەیە، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە نزیکی 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق، مانگی داهاتوو ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی. دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانیی عێراق،…
Total
0
Share