شەڕی چوار كەس لە شەقامێكی هەولێر برینداری لێكەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەكردن و برینداربوونی دوو كەس دەستگیركران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە لەگەڵ چەند كەسێكی دیكەدا لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەبێتە دەمەقاڵییان، دواتر توندوتیژی لێدەكەوێتەوە و دوو كەس برینداربوون و بۆیە دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس لە ماوەیەكی كەمدا توانرا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەین و بیاندەینە دادگا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر كەسێك تەقە بكات و توندوتیژی بەكاربهێنێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری کوشتنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی ئازادیی شارەکە، دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی…
Total
0
Share