سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: دووریی نێوان سلێمانی و هەولێر دەبێتە نزیکەی کاتژمێرێک

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، بەهۆی هێڵی شەمەندەفەرەکەوە دووریی نێوان سلێمانی و هەولێر دەبێتە نزیکەی کاتژمێرێک”.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، “بە تەواوبوونی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەرەکە دووریی نێوان شارەکان زۆر کەمدەبێتەوە، بۆ نموونە، دووریی نێوان سلێمانی و هەولێر دەبێتە نزیکەی کاتژمێرێک”.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە لێدوانێکی پێشووتردا رایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان شارەکاندا، خوێندنەوەی بۆ کراوە و بەمزووانە دەست بە کارکردن دەکرێت، هەرکاتێک کۆی وردەکاریی پڕۆژەکە راگەیەندرا کۆمپانیاکانیش ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردن رادەگەیەنن.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share