ترەمپ بەڵێنێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە 175 ملیار دۆلار بەجێدەهێنێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وەک لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنیدابوو، پرۆژەیەکی گەورە بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە بەهای 175 ملیار دۆلار خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

پرۆژەکەی ترەمپ ناوی “گومەزی زێڕینە”، کە پێکهاتووە لە سیستمێكی پێشکەوتووی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانی کە ئاسمانی وڵاتەکە لە هەموو جۆرە هێرشێکی مووشەکی دەپارێزێت.

لەبارەی پرۆژەکەیەوە ترەمپ رایگەیاند، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنماندا ئێستا جێبەجێیدەکەین، کە تێچووەکەی 175 ملیار دۆلارە و پێش تەواوبوونی ویلایەتەکەم تەواودەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share