بەغداد بڕێک پارە لە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەبڕێت

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران رەوانەی بەغداد بکات، بە بڕیارێکیش 1% لە مووچەی هەر مووچەخۆرێکیش دەبڕدرێت.

یادگار جەبار سەرپەرشتیاری لیژنەی بایۆمەتری لە سلێمانی رایگەیاند، بەپێی بڕیار 281 ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق داواکراوە لە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران 1% ی مووچەی بنەڕەتی ببڕدرێت.

فێنک حەسیب، سەرپەرشتیاریی لیژنەی بایۆمەتری هەولێر ئاشکرایکرد، لێبڕینەکە لەبەرامبەر دانانی UPN یان ژمارەی وەزیفییە بۆ مووچەخۆران.

ئاشکراشیکرد، لێبڕینەکە بۆ یەک مانگە و تەنها بۆ مووچەی مانگی پێنجە و سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق دەگرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share