لەدوای ئەوەی بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە شاری هەولێر شکا، بەڕێوەبەری ئاوی شارەکە رایگەیاند، تا چاککردنەوەی بۆری ئاوەکە دەتوانن بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ئاو دابینبکەن و دواتر بۆ ماوەی 15 کاتژمێر ئاو نابێت.
رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفرازی سێ %40 ی گەڕەکەکانی هەولێر بێئاو دەبن، بەشی پێنج کاتژمێر ئاوی خەزنکراویان هەیە و دواتر بێئاوی دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا چاککردنەوەی بۆری ئاوەکە دەتوانن بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر ئاو دابینبکەن و دواتر بۆ ماوەی 15 کاتژمێر ئاو نابێت، بەڵام هەوڵدەدەن بە زووترین کات چاکبکرێتەوە.
داوایشیکرد، تا ئەو کاتەی دەتوانن بۆری ئاوەکە چاکبکەنەوە، هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن.