وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رایگەیاند، تەرمی گەنجێکی 25 ساڵ لە ئاودا دۆزرایەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رایگەیاند، نزیکەی کاتژمێر 1ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زەنگەڵ لە سنووری ناحیەی کەڵەک ئاگادارکراینەوە لەوەی کە تەرمێک سە ئاو کەوتووە.
وتیشی، بۆ دەرهێنانی تەرمەکە تیممان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد، توانرا تەرمەکە دەربهێندرێت و رادەستی پۆلیسی ناحیەی کەڵەک کرا و دواتریش رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی کە خنکاوە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، بەڵام بەگوێرەی پیشبینییەکان تەمەنی نزیکەی 25 ساڵە.
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر 23 کەس لە ئاودا خنکاون.