سبەی خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزن، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلی گەرماكە روو لە ناوچەكە دەكات.

وتیشی، “ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كە بۆ ئەم كاتەی ساڵ بەرێژەیەكی زۆر پلەی گەرمی لە سەروو ئاستی ئاسایی تۆماركراوە، لە سبەی سێشەمەوە لە ئەنجامی چالاكبوونی بای باكووری رۆژئاوا كە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە و ئەگەری خۆڵبارینێكی كەمیش دەبێت.

باسی لەوەش كردووە، لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، كاریگەری ئەو هەوایە بەلاوازی لەسەر ناوچەكانمان تا دوو سبەی چوارشەممە بەردەوامدەبێت و لە رۆژی پێنجشەممەوە جارێكی دیكە پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێم نییە”

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە بدرێت هیچ مەترسییەكی…
Total
0
Share