وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، “کارەبای 24 کاتژمێری ئەزموونی ژیانێکی باشترت پێدەبەخشێت”.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، هەموو ماڵێک چیرۆکێکی ناڕەحەتیان لەگەڵ کارەبادا هەیە، پڕۆژەی رووناکی کۆتایی ئەم چیرۆکانەیە.
دەشڵێت، کارەبای 24 کاتژمێری ئەزموونی ژیانێکی باشترت پێدەبەخشێت و چیتر خەمی ئەوەت نامێنێت کە ئامێرەکانی ناو ماڵەکەت لەکاتی پێویستیدا هەڵبکەیت، یان چاوەڕێی هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی بیت.