ئەحمەد داود ئۆغڵو: هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئاییندە، رایدەگەیەنێت، هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت و ئیشەڵڵا جاری داهاتوو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دادەبەزم.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پارتی ئاییندە ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی شاری سلێمانی كرد و لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارم كێشەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەزوویی چارەسەربكرێت پێویستە گەشتی راستەوخۆ لە نێوان سلێمانی و توركیادا هەبێت.
وتیشی، “ئەمە دووەمین سەردانمە بۆ سلێمانی، بێگومان بوونی پـ.ـەكـ.ـەكـ.ـە كاریگەریی نەرێنی هەبوو لەسەر پەیوەندییەكانی سلێمانی و توركیا، لەگەڵ ئەم پڕۆسە نوێیەدا فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكرێتەوە و ئیشەڵڵا جاری داهاتوو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دادەبەزم”.

جێی ئاماژە بۆكردنە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیی سیاسیی جیهان و عێراق و هەرێم یەكەمین كۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی خزمەتگوزارییەک بۆ خوێندکاران دابیندەکات لە عێراق و هەرێمدا یەکەمجارە

هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە کە خزمەتگوزارییەکیان بەشێوەیەکی هاوچەرخ بۆ دابینکردوون کە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى…
Total
0
Share