سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر كێشەیەك شۆفێری تاكسییەك چەكوش دەكێشێت بەسەری كەسێكدا و بەجێی دەهێڵێت.
وتیشی، “ئەو كەسە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە و هێزەكانی پۆلیس بەدوای ئەو كەسەدا دەگەڕێن و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە”.
هاوكات بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، كاتێك شۆفێری تاكسییەكە چەكوشەكە بەسەری ئەو كەسەدا دەکێشێت لە هۆش خۆی دەچێت و دەكەوێت، رووداوەكەش ئەمڕۆ لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بووە.