وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، قۆناغێکی دیکەی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە راپەڕین جێبەجێدەکرێت
وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی قۆناغێکی دیکەی پرۆژەی پێوەری زیرەک، كارپێكردنی سیستمی Go Live وەک سیستمێکی نوێ بۆ بەشی فرۆشیاری وزە دەکرێت.
دەشڵێت، عەلی محەمەد، بهڕێوهبهری گشتیی کارەبای راپەڕین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوی بەشی ئایتی و بەشی فرۆشیاری وزە و بەشێک لە بەرپرسی هۆبەکانی چاکسازی و لێپرسراوانی فرۆشیاری وزە لە هۆبەکانی چاکسازی، باسی لە سیستمی نوێی فرۆشیاری وزه کرد و بۆ خۆئامادەکردن بۆ جێبەجێکردنی سیستمەکە، رێنمایی پێویستی دایە لێپرسراوانی فرۆشیاری وزە.