وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە نیو ملیۆن حاجی لە وڵاتانەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە کردووە.
وەزارەتەکە لە پەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەخێرهاتنی حاجییان دەکات و لەگەڵیشیدا دووپاتی دەکاتەوە، وڵاتەکە بە باشترین خزمەتگوزاری و رێکاری تەندروستییەوە، پێشوازی لە حاجییان دەکات.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی ئەنجامدانی حەج دەکەن، پێویستە مۆڵەتی حەج وەربگرن.
حەج و عومرەی سعودیە باسلەوەشدەکات، “پابەندبوون بە مۆڵەتی حەج، یارمەتیی زیارەتکاران دەدات بە ئاسانی و ئارامییەوە رێوڕەسمەکان ئەنجامبدەن، هەروەها رێگەیان پێدەدات چێژ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە وەربگرن کە بۆیان دابینکراون”.