ئۆجەلان بۆ پەکەکە: چەک دابنێن و خۆتان هەڵبوەشێننەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێکدا داوای لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد کە چەک دابنێت و خۆێ هەڵبوەشێنێتەوە.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، پەکەکە لە سەردەمی شەڕدا دروستبوو و بەرپرسیاریەتیی چەکدانانیشی دەگرێتەئەستۆ.

ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە زمانی ئاشتی و دیموكراسی پێشبخرێت؛ داواش لە پەکەکە دەکات، کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بڕیاری خۆی بدات و گوێڕایەڵیی بانگەوازەکەیشی بێت.

راشیگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کاتێک دروستبوو، ئازادییەکان لە تورکیا قەدەغەکرابوون و بوونی کورد رەتدەکرایەوە و رێگەی سیاسی داخرابوو، ئێستاش ئەمە نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share