پارێزگاری سلێمانی: كۆڕبەندی دێڵفی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ جیهان بەهێزتردەكات

بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بەسەرپەرشتیی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، ر‌ۆژانی 18 و 19ی ئایار، كۆڕ‌بەندی دێڵفی – سلێمانی بەڕ‌ێوەدەچێت، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، “ئەم كۆڕبەندە دەبێتە پردی پەیوەندی لە ‌نێوان سلێمانی و جیهاندا و ئاڵوگۆڕی چەندین بواری گرنگ دەكرێت”.

د. هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سبەی كۆڕ‌بەندی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و ئەم كۆڕبەندە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییەكان لە نێوان سلێمانی و هەموو جیهاندا گرنگە، لە بوارەكانی ( وەبەرهێنان، سیاسەت، بەڕێوەبردن، بازاڕگەری، تەندروستی، تەكنەلۆژی، زیرەكیی دەستكرد و چەندین بواری دیكە”.

وتیشی،”گرنگە كەناڵەكانی راگەیاندن بەویژدانەوە ماركێتینی شیاو بۆ ئەم كۆڕبەندە بكەن و رووی جوانی پارێزگاكەمان بەهەموو جیهان بناسێنن، هەروەها كۆڕبەندەكە دەبێتە پردی پەیوەندی لە نێوان خۆمان و دەرەوە، هاوكات لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە سلێمانی زیاتر بەرەوڕووی جیهاندا دەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share