سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ و دەوربەری دەکاتەوە، شەقامێکی سەرەکیی ئەو ناوچەیە دادەخرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراویکدا دەڵێت، ئاگادارتان دەکەینەوە کە رۆژی یەکشەممە 18\5\2025، شەقامی سەرەکیی (هەزارمێرد، عەزیزاوا، جێشانە) نزیک پردی (بابا عەلی)، لە کاتژمێر 04:00ـی بەیانییەوە، دادەخرێت بۆ ئەنجامدانی قیرتاوکردن و چاککردنی شەقامەکە.
دەشڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن رێگەی جێگرەوەی گوندی باڵچوخ و بنگرد بەکاربێنن.