لە هەنگاوێکی نوێدا، حکومەتی سعودیە چەتری زیرەک بۆ حاجییان دروسدەکات بۆ پاراستنیان لە گەرمای بەتین.
میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، شانشینی سعودیە ئەم هەنگاوەی بۆ خزمەتکردنی حاجییان گرتووەتەبەر و چەترەکە بەجۆرێک دیزاین کراوە، دەتوانرێت بەبێ دەست بەکاربهێنرێت و رێگە بە ئازادیی جوڵە و توانای ئەنجامدانی نوێژەکان دەدات بە ئاسانی.
ئەم چەترە بە ئامانجی پاراستنی حاجییان لە گەرمای بەتینی خۆر لە کاتی ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەجدا، دروستکراوە، بەتایبەتی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی حەجدا.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە زنجیرەیەک هەوڵی شانشینی سعودیە بۆ دابینکردنی ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ زیارەتکاران.