پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرای دەکات، جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆتا ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، تووشی لەدەستدانی یادەوەری بووە.
پێگەکە دەڵێت، تۆمارێکی دەنگییان دەستکەوتووە کە دەیسەلمێنێت بایدن بەزەحمەت بیری دێتەوە کەی کوڕەکەی مردووە، کەی پۆستی سەرۆکی ئەمریکای بەجێهێشتووە بۆ سەرۆکی ئێستا دۆناڵد ترەمپ، چ ساڵێک هەڵبژێردراوە، یان بۆچی خاوەنی بەڵگەنامەی نهێنی بووە کە نابێت ئاشکرابکرێت.
ئەو تۆمارە دەنگییەی ئەکسیۆس باسی لێوەدەکات، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چاوپێکەوتنانەی کە بایدن لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 لەگەڵ رۆبەرت هۆوار، راوێژکاری تایبەتی خۆی ئەنجامیداوە.
پێگەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەم لەدەستدانی بیرەوەرییە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر توانای دەروونیی جۆ بایدن هەبووە و کۆشکی سپی بۆ ماوەی ساڵێک بە نهێنی هێشتبوویەوە.