25 شاری ئەمریکا مەترسیی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، 25 شاری ئەمریکا مەترسیی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە.

توێژینەوەکە کە رۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز”ـی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە “کێشەی ژێرئاوکەوتنی بەشە وشکانییەکانی زەوی، نەک تەنها ناوچە کەنارییەکان، بەڵکو ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە کە ناوەندی شارن و خەڵک تێیاندا دەژین”.

توێژینەوەکە لەسەر 28 شاری جیاوازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدرا، تێیدا دەرکەوت، 25 لەو شارانە مەترسیی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە بەشێوەیەکی هێواش و قۆناغ بە قۆناغ، لەو شارانەشی زۆرترین مەترسییان لەسەرە (هیوستن، فۆرت وۆرس و دالاس)ـن، بە تێکڕای ژێرئاوکەوتنی زیاتر لە چوار ملیم لە ساڵێکدا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو فاکتەرانەی لەپاڵ گۆڕانی کەشوهەوا، دەبنە مەترسی بۆ ژێرئاوکەوتنی ئەو 25 شارە، بریتیین لە (کەمیی توانای راگرتنی ئاوی سەر زەوی، زۆریی لافاو لەو ناوچانە و زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان).

جگە لەم شارانەی ئەمریکا، لە بەشێکی دیکەی ناوچەکانی جیهان هەمان مەترسی بوونی هەیە، وەک تاران، کە بەگشتی ساڵانە 31 سانتیمەتر ژێرئاودەکەوێت، بەجۆرێک، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بیرۆکەی گواستنەوەی پایتەختی خستووەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share