سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هەر ئۆتۆمبێلێك دەكرێت بە تاكسی پێویستە لۆگۆی لێبدرێت و دەشڵێت، “تاكسیی هایبرید و تاكسییە كارەباییەكانیش لۆگۆیان پێدەدرێت و ئەگەر تاكسیی دەرەوەی شاریش بێت لۆگۆكەی سەندیكاشی پێدەدرێت”.
ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە سیستمی هایبرید و كارەبایین و دەكرێنە تاكسی هاوشێوەی تاكسییەكانی پێشتر و بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەبێت لۆگۆ وەربگرن كە بۆ ناوشاری سلێمانی رەنگی شینە و دەرەوەی شار قاوەییە.
وتیشی، “ئەگەر ئەو تاكسییە نوێیە لۆگۆكەی وەرگرت و تاكسی دەرەوەی شار بوو ئەوا لۆگۆی سەندیكاشی پێدەدرێت كە تایبەتە جیاكردنەوەی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار”.