وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە كراوە دەبن كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە كراوە دەبن كە ئەركی دابەشكردنی مووچەی خانەنشیان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیان لە ئەستۆدایە.

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردبووەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: سلێمانی پایتەختی ئاشتی و متمانەی هەر چوار پارچەكەی كوردستان

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار وتارێکی لەژێر ناونیشانی (سلێمانی پایتەختی ئاشتی و متمانەی هەر چوار پارچەکەی کوردستان) بڵاوکردەوە. دەقی وتارەکەی:…
Total
0
Share