وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین راگەیەندرا

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاریگەریی حاڵەتی دابارین و خۆڵبارین كۆتایی دێت و لە سبەی هەینی و رۆژانی دواتر كەشوهەوا ئاسایی و سەقامگیر دەبێتەوە و خێرایی بۆ رۆژانی داهاتوو لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

دەشڵیت، “لە هەفتەی داهاتوودا دووبارە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و رۆژی شەممەی داهاتوو كاریگەریی تۆپەڵە هەوایەكی گەرم هەندێك شوێن دەگرێتەوە، بەڵام لە یەكشەممەوە دەگاتە تەواوی ناوچەكان و بەو هۆیەوە پلەكانی گەرما لەسەرتاسەری ناوچەكان بەرزدەبنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كۆتایی ئەم مانگە ئەگەری بارینی باران و هەورەبروسكە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە”. ئاوات شێخ…
Total
0
Share