مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەگەر هیچ گرفتێک دروستنەبێت، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەردەگرن”.

وتیشی، ئەمساڵ نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایان دواکەوت، ئەوەش گرفتی بۆ لایەنە کارگێڕی و ژمێریارییەکان دروستکرد، پێشبینیدەکەین لەم هەفتەیەدا ئەو گرفتانە کۆتاییان بێت.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێننامە بە نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ پڕدەکرێتەوە کە سبەینێ لە هەولێر خۆپیشاندان نەکەن

دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیارە دوای پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێی ئازادبکرێت. بەپێی ئەو…
Total
0
Share