بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆڵی مامۆستایانی کوردستان لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنین

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی کوردستان لە تەواوی قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنن کە لە هیچ دۆخێکدا نەیانهێشتووە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پەکی بکەوێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی سەربەرز و قەدرگرانی کوردستان دەکەم. رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی کوردستان لە تەواوی قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا بەرزدەنرخێنین کە لە هیچ دۆخێکدا نەیانهێشتووە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پەکی بکەوێت، سەرەڕای دۆخ و گوزەرانی خۆیان، پێزانینمان بۆ خزمەتە گەورەکانیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستایانی بەڕێز وەک چۆن لە رابردوودا رۆڵی کاراتان لە پاراستنی شوناس و بەهاباڵاکانی کۆمەڵگەماندا گێڕاوە، هیوادارم لەم قۆناغەشدا بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم رێنیشاندەری رۆڵەکانی نیشتمانەکەمان بن تاوەکو داهێنەرتر و بەرهەمهێنەرتربن و لە داهاتوودا خزمەتی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share