لەسەر ئەرکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، لەسەر ئەرکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس دەگەڕێندرێتەوە کەرکوک.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر ئەرکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، تەرمی هونەرمەندی کۆچکردوو، محەمەد عەباس لە ئوردنەوە دەهێندرێتەوە بۆ کەرکوکی زێدی خۆی و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.
ئەمڕۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەد عباس، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئوردن کۆچی دواییکرد.
محەمەد عباس، لە ساڵی 1952 لەدایکبووە و چەندین بەرهەمی تۆمارکردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share