هەڤاڵ ئەبوبەکر دوایین زانیاری لەبارەی هەوڵەکان بۆ لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرادەکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بۆ لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هەوڵی بەردەوامداین و لەگەڵ تورکیا لە دانوستانداین.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئەو ساردی و بەستەڵەک و بیانووانەی کە هەن وەڵامبدرێنەوە و چارەسەربکرێن.