شەپۆلی بەفربارین بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، تا رۆژی سێشەممە، ئەگەرەکانی بارینی ناوبەناوی بەفر و کڕێوە بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرماش، چوار تا شەش پلەی تر دادەبەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی لەبارەی ئەم شەپۆلی بەفربارینەی ئێستا بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، رایگەیاند، بڕی بەفر 0.1سم تاوەکو 15سم دەبێت، هەر لە ناوچەی شاخاوییەوە تاوەکو ناوچە دەشتاییەکان زۆرینەی دەگرێتەوە، زۆرترین رێژەش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و دواتر نیمچە شاخاوی و کەمترین رێژەش، لە دەشتاییەکانی رۆژئاوا دەبێت.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما لە سبەی یەکشەممەوە و رۆژانی تر، زیاتر دادەبەزێت بە رێژەی چوار تا شەش پلەی تر؛ رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە، لوتکە و چەقی سەرماکەیه و تاوەکو رۆژانی هەینی و بۆ سەرەتای هەفتە، ئەگەری شەختە و بەستن هەیە، بەشێوەیەک، یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە بەزۆری شەوانە و بەیانیان، لە هەموو ناوچەکان ئەگەری شەختە و بەستن هەیە، دواتریش تا هەینی بۆ سەرەتای هەفتە لە زۆرینەی ناوچەکان دەمێنێت، بە کاریگەریی لاواز و کەمتر.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی جەختیشدەکاتەوە کە، ئەم شەپۆلی بەفربارین و سەرمایە مێژویی و بێوێنە نییە، بەڵکو ساڵانی پێشتر تەنانەت زیاتریش هەبووە وەک ساڵانی 2020 و 2022.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
Total
0
Share