وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق دەرگای پێشکەشکردنی بۆ خولێکی نوێی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا کردەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، بەرنامەی خوێندنی باڵا بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 422 بەرنامەی خوێندن لە ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا لە پسپۆڕییە جیاوازەکان کرایەوە.
ئاشکراشیکرد، پێشکەشکردنەکە بە شێوەی ئۆنلاینە لەو زانکۆیەی خوێندکار دەیەوێت درێژە بە خوێندن بدات، تاقیکردنەوەی وەرگیرانیش لە 30 ی حوزەیران ئەنجامدەدرێت.