وەزیری نەوت و ژمارەیەک بەرپرس بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن

لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری نەوت و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی وەزارەتەکەی بانگهێشت دەکرێن و لەبارەی چەند پرسێکەوە پرسیاریان ئاڕاستەدەکرێت.

عەلی شەداد وتەبێژی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزیری نەوت، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ و بەڕێوەبەری کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی بانگهێشتدەکرێن، کۆبوونەوەکە سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی کە پێی دەوترێت “رووخانی بونیادی” لە ناوخۆی وەزارەتەکە، لەگەڵ بوونی ئەو ئاماژانەی باس لە کاریگەریی لایەنە دەرەکییەکان دەکەن، لەناویاندا کەسێک بە ناوی “ئومێد” کە کۆنتڕۆڵی جومگە هەستیارەکانی وەزارەتەکەی کردووە.

وتیشی، عێراق رووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا دەبێتەوە، بەهۆی ئەو خراپ ئیدارەدانەی لە وەزارەتی نەوتدا هەیە و وایکردووە پێشێلی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی…
Total
0
Share