ئاسایشی راپەڕین دەستیبەسەر 12 كیلۆگرام كریستاڵدا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە دووچالاكیدا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیركرد و دەستبەسەر بڕی 12 كیلۆ گرام كریستاڵدا گرت.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕیندا هاتووە لە رۆژانی 7ی 8ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان رێگری لە گواستنەوەی بڕی 12 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ بكەن كە بازرگانان بەنیازبوون ماددە هۆشبەرەكە بگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێم.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share