جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: بەزاندنی سنووری ناوچەکانمان هێڵی سوورە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی ئاشکرایدەکات، کشاوینەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە زۆرینەیان کوردن و پاراستنیان هێڵی سوورە، هەروەها لە بەرگریکردن لێیان درێغی ناکەین

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “حکومەتی سوریا بەردەوامە لە هێرشە چڕەکانی بۆ سەر شارەکانی حەسەکە و دەوروبەری و شاری کۆبانی، هەروەها کشاوینەتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە زۆرینەیان کوردن و پاراستنیان هێڵی سوورە، هەروەها لە بەرگریکردن لێیان درێغی ناکەین”.

وتیشی، “سڵاومان هەیە لە بەرخۆدانی خەڵک و شەڕڤانان لە هەموو ئەو ناوچانەی کە رووبەڕووی هێرشی دڕندانە و کوشـ.ـتن دەبنەوە دژ بە کورد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپی هۆڵ لە ئێوارەی دوێنێوە رووبەڕووی هێرشی توند و هەوڵی هەڵکوتانە سەر دەبێتەوە، دیمەشق وەڵامی هیچ کام لە دەستپێشخەرییەکانی ئاگربەستی نەداوەتەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا راگەیەندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share