کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بەردەوامیی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان لە هەندێک کاتدا ئەگەری زیادبوونی خێرایی با و ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی راپەڕین.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی ناجێگیری کەشی ناوچەکەمان ئاسمانی ناوچەکەمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات ئەگەری نمە بارانی کەم هەیە لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان لە کاتی زیادبوونی خێرایی با هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share