ئۆجەلان: سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە دەکەم

رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پەکەکە رایدەگەیەنێت، “بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی پـ.ـەکـ.ـەکە دەکەم”.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا دەڵێت، “بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی مێژوویی 12 و پەیامەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو دەکەم”.

هەر لە پەیامەکەیدا، ئۆجەلان یادی عەلی حەیدەر کەیتان و رەزا ئاڵتونی کردەوە، کە دوو سەرکردەی دیاری پەکەکە بوون و لە کۆنگرەی 12ـدا، گیانلەدەستدانیان راگەیەندرا.

رۆژی 12/5/2025، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کۆنگرەی 12ـی خۆیدا، بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share