قوباد تاڵەبانی بەشداری لە فێستیڤاڵی کان دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە فێستیڤاڵی کان دەکات.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڤێ یاسین، سەرۆکی فیلم کۆمیسیۆنی کوردستان- سلێمانی بەشداری لە فێستیڤاڵی کان بکەن.

بڕیارە بۆ بەرەوپێشبردنی پیشەسازیی سینەما لە ناوچەکەدا لە پانێڵێکی کراوەدا قوباد تاڵەبانی و باڤێ یاسین، باس لە ئامانج و چالاکییەکانیان بکەن، چیرۆکی زیاتری کوردی بگەیەنن بە جیهان و کوردستان بکەن بە ناوەندێکی گرنگ بۆ سینەما لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.

ئەوە بۆ جاری یەکەمە هەرێمی کوردستان بەشداری لە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی فیلم لە جیهاندا بکات، ئامانج لەو بەشداریکردنە ناساندنی کوردستان و کەلتوور و مێژووی کوردە بە وەبەرهێنەرە جیهانییەکان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share