لە ئەمڕۆوە گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد و بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە بخایەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ بە فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بەرەو ریازی پایتەختی سعودییە بەڕێکەوت و بڕیارە دوای ئەویش بگاتە هەر یەکە لە قەتەر و ئیمارات.
پێش بەڕێکەوتنی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “سەردانەکەم مێژوویی دەبێت”.
ئاشکراشیکرد، دەیانەوێت کار بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا بکەن.
هەرچەندە لە میدیا جیهانییەکانەوە زانیاریی جیاواز لەبارەی ئامانجەکانی ترەمپ لە سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکراونەتەوە، تا ئێستا دیارنییە ترەمپ بە چ دەستکەوتێکەوە دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.