هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو چەند رێوشوێنێك بۆ تاقیكردنەوەی وزاریی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەگیرێتەبەر و هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە وزارییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ساڵانە چەند رێوشوێنێك دەگیرێتەبەر كە ئامانج لێی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەییە بەشێوەیەكی سەركەوتوو.

وتیشی، “بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی ساڵی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی و لەو كاتەی دیارییكراوە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share