وەزارەتی تەندروستی: یەکەم نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە دهۆک دەکرێتەوە

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە یەکەم نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری دهۆک دەکرێتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمین جار و یەکەم نەخۆشخانەی پسپۆڕی تایبەت بە نەخۆشییەکان، چارەسەری و نەشتەرگەرییەکانی شێرپەنجە لە شاری دهۆک دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەکە کاتژمێر 10ـی سبەی سێشەممە، بەئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share