مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)پەیامێكی لە بارەی چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەكەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت، بڕیارەكە “جێگای رێزە”.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، بڕیارەكانی پەكەكە بۆ هەڵوەشاندنەوە و كۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەكداری و دەستپێكردنی پڕۆسەی سیاسەتی دیموكراسی، لەسەر بانگەوازی سەرۆك ئۆجەلان جێگای رێزە.”
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “پەكەكە لە قۆناخی رابردوودا، رۆڵێكی مێژوویی و سەرەكی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. ئێمە لەو باوەڕەداین كە ئەم هەنگاوە نوێیە رێگا خۆش دەكات بۆ پرۆسەیەكی سیاسی و ئاشتیانەی نوێ لە ناوچەكەدا.”