جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەکەکە بەرپرسیاریەتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد و هیوادارین حکومەتی تورکیا ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا نووسیویەتی، “پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەی 12ـی خۆیدا بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێکرد و دەرگای بەڕووی قۆناغێکی نوێدا کردەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارین حکومەت و دامەزراوە یاساییەکان و لایەنە سیاسییەکانی تورکیاش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا”.