ئاگر لە دەروازەیەکی سنووریی نێوان عێراق و ئێران کەوتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە دەروازەی سنووریی مونزرییە-ی نێوان عێراق و ئێران، لە نزیک قەزای خانەقین لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، کەوتەوە.

جەواد فەیزوڵڵا، سەرۆکی شارەوانیی قەزای خانەقین رایگەیاند، “تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە، بەڵام بەهۆی بای بەهێزەوە تەشەنەی سەندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و رێگرییان لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کرد.

وتیشی، رووداوەکە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددیی بەرچاو لێنەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share