پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “بەهۆکارێکى نادیار سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوە لەبوونی کەوتنەوەی ئاگرێک لەسنووری (دۆڵی دووکانیان) لە ناحیەی عەربەت دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بەهاوکاریی بنکەی بەرگریی شارستانیی عەربەت، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، لەئەنجامدا توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.
باس لەوەشدەکات، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی سێ دۆنم پووش و پاوان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە و بەدواداچوون بەردەوامە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە.

