لە سنووری ناحیەی عەربەت کارگەیەک درا بەدادگا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگەو بڵاوبوونەوەی دووکەڵ و بۆنی ناخۆش لەهەوادا کارگەیەک لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت رووبەڕووى دادگا کرایەوە”.
دەشڵێت، ئێستا بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگەیە رێکخراوە و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.