تەیف سامی: نزیکەى 400 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کراون بە هەمیشەیى

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، “لە بودجەی سێ ساڵیدا نزیکەى 400 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کراون بە هەمیشەیى”.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، رایگەیاند، “لە یاساى بودجەى گشتیى سێ ساڵیدا 2023، 2024 و 2025 بڕیاری دامەزراندنی 921 هەزار و 665 کەس جێبەجێکراوە و هەروەها گرێبەستى 396 هەزار و 521ى ئەو کەسانە کراوەتە هەمیشەیی کە وانەبێژ و کارمەندی کارگێڕیى وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتەکانى دیکە بوون”.

تەیف سامی ئاماژەی بەوەشکرد،  ژمارەى ئەو کەسانەى بەشێوەى گرێبەست لەسەر یاسای بودجەى گشتى دامەزرێنراون گەیشتووەتە 84 هەزار و 827 کەس.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.…
Total
0
Share