سەرچاوەیەکى تایبەت: بە ئەگەرێکى زۆرەوە سبەى گرفتى مووچە چارەسەر دەبێت

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران رایدەگەیەنێت، گرفتى مووچە نزیکە لە چارەسەر و بە ئەگەرێکى زۆرەوە سبەى رەوانە دەکرێت.

میدیاى یەکێتى لە زارى سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رایگەیاند، گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی کراوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مانگی چوارى مووچەخۆرانى هەرێم.

وتیشى، “بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێ گرفتەکان چارەسەر دەکرێن و پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران رەوانەی هەرێم دەکرێت”.

نزیکەی 50 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی موچەخۆراندا رۆیشتووە، لەکاتێکدا ئەمڕۆ 11هەمین رۆژى مانگى ئایار تێدەپەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باخچەلی: پێویستە ئـ.ـۆجـ.ـەلان و دەمیرتاش ئازادبکرێن

سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عـ.ـه‌بدوڵا ئـ.ـۆجه‌لان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازادبكرێن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، دەوڵەت باخچەلی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌ ڕایگەیاند، “ده‌بێت…
Total
0
Share